ڤیژوه‌ڵ به‌یسك بۆ كورد
زمانی پرۆگرام سازی-ڤیژوه‌ڵ به‌یسك
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
نوشته شده در تاريخ Wed 30 Jan 2008 توسط برهان
|
پرۆژه‌ی یه‌که‌م : بنه‌مایی VB له‌م پرۆژه‌یه‌د ئه‌وه‌ی فێری ده‌بین :- ü کار له‌گه‌ڵ ئامرازه‌کانی § فۆرم (Form) § سندوقی نووسین(Text Box) § سندوقی ناونیشان(Label) § دوگمه (Button) ü کۆد نوسین بۆ سیفاتی ئامرازه‌کان ü هاوکێشه‌ی Val ü کرداره بیرکاریه‌کان ü شێوه‌یه‌کی ڕسته‌ی مه‌رجیIf
ئامانجی پرۆژه‌که :- له‌م پرۆژه‌یه‌دا ژمێریارێکی ساده دروست ده‌که‌ین، هه‌ندێ کرداری بیرکاری له‌سه‌ر دوو ژماره ئه‌نجام ئه‌دات. له‌کاتی جێ‌به‌جێ‌کردنی پرۆژه‌که، ئه‌م ڕووکاره دیار ده‌که‌وێت.
v به‌کارهێنانی Ø به‌کارهێنه‌ر ژماره‌ی یه‌که‌م له سندوقی یه‌که‌م ده‌نووسێت، ژماره‌ی دووه‌م له سندوقی دووه‌م ده‌نووسێت.پاشان کلیک له‌سه‌ر یه‌کێک له دوگمه‌ی کرداره بیرکاریه‌کان ده‌کات. ئه‌نجامی کرداره‌که له سندقی سێیه‌م ده‌رده‌که‌وێت. Ø به کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Clear) ژماری ناو سندقی نووسینه‌کان ده‌سڕێته‌وه. تێبینی ده‌که‌ین پیتی (C) هێڵی به‌ژێردا هاتوه، واته ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ته‌خته‌کلیل (Alt+C) داگرین له‌جیاتی کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌که. Ø کلیک له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Exit) ده‌که‌ین بۆ ده‌رچون له پرۆژه‌که. قۆناغه‌کانی جێ‌به‌جێ کردن:- 1) پرۆژه‌یه‌کی نوێ له جۆری (Application Window) ده‌که‌یه‌نه‌وه، ناوه‌که‌ی ده‌گۆڕین بۆ(Project 1). 2) سیفاته‌کانی فۆرمه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌گۆڕین:-
سیفه‌تیName : لێره‌دا ناوی فۆرمه‌که ده‌نووسین،له‌کاتی دروست کردنی هه‌ر یه‌كه‌یه‌ک(Item) ، ناوێکی سه‌ره‌تایی بۆ داده‌نێت،که ناوی ئه‌و یه‌كه‌یه(Item) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کدا،که ژماره‌ی ئه‌و جۆره یه‌كه‌یه به‌کارهاتووه له پرۆژه‌که‌دا وه‌ک (form1)، به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی وا باشتره ناوه سه‌ره‌تایه‌که بگۆڕین بۆ ناوێک نزیک بێت له مه‌به‌ستی به‌کارهێنانه‌که‌ی. سیفه‌تی Text: لێره‌دا ناونیشانی فۆرمه‌که ده‌نووسین، ئه‌و ناوه‌ی به‌کارهێنه‌ر ده‌یبینێت. سیفه‌تی Back Color: بۆ دیاری کردنی ڕه‌نگی فۆرمه‌که به‌کاردێت،له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی پشتی فۆرمه‌که، ئه‌م چوارچێوه ده‌رده‌که‌وێت، که سێ جۆری ڕه‌نگی له خۆگرتوه (System, Web, Custom).
ü : Systemله‌م په‌ڕه‌یه‌دا ده‌توانین ڕه‌نگێک له ڕه‌نگه‌کانی سیسته‌می هه‌ڵبژێرین (له‌کاتی گۆڕانکاری له ڕه‌نگی سیسته‌م، ڕه‌نگی فۆرمه‌که‌ش به‌شێوه‌یه‌کی خۆکار ده‌گۆڕێت). ü : Webبۆ دیاریکردنی ڕه‌نگی په‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت. ü : Customله‌م په‌ڕه‌یه‌دا ده‌توانین ڕه‌نگێکی جێگیر دیاری بکه‌ین.
دوایی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگه‌که،ناوی ڕه‌نگه‌که له خاسیه‌تی ده‌رده‌که‌وێت.
خاسیه‌تیIcon : ده‌توانین لێره‌وه ئایکۆنی مه‌به‌ست بۆ فۆرمه‌که دیاری بکه‌ین، ئه‌م ئایکۆنه ده‌بێته ئایکۆنی فایلی جێ‌به‌جێ کردن(.EXE). خاسیه‌تیRight to Left : به‌کاردێت بۆ گۆڕینی ناونیشان بۆ لای ڕاست.
3) سێ ئامرازی ناونیشان (label)زیاد ده‌که‌ین بۆ فۆرمه‌که،سیفه‌ته‌کانی به‌م شێوه ده‌گۆڕین.
خاسیه‌تی: Font به‌کاردێت دیاریکردنی شێوه‌ی خه‌تی ناونیشانه‌که(Label). بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆری خه‌تی پێویست، کلیک له‌سه‌ر دوگمه‌ی (…) ده‌که‌ین له خاسیه‌تی (Font)دا، چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی خه‌ت ده‌رده‌که‌وێت.
4) دروستکردنی سێ سندوقی نووسین Text Box: دانانی خاسیه‌ته‌کانیان به‌م شێوه‌یه.
خاسیه‌تی Text Align: بۆ دیاری کردنی ئاراسته‌ی نووسین بۆ لای (ڕاست،چه‌پ،ناوه‌ڕاست). 0- Left 1- Right 2- Center خاسیه‌تی Text: لێره‌دا،ئه‌و نووسراوه‌ی ده‌نووسرێت. به‌ده‌رده‌که‌وێت لای به‌کارهێنه‌ر.هه‌روه‌ها ئه‌و نووسینه‌ی به‌کارهێنه‌ر ده‌ینووسێت، ده‌توانین له ڕێگه‌ی ئه‌م خاسیه‌ته‌وه بیزانین. خاسیه‌تی ForColor: لێره‌دا، ڕه‌نگی نوسینی نووسراوه‌كه ده‌گۆڕێت. كه به‌ده‌رده‌که‌وێت لای به‌کارهێنه‌ر. 5) دانانی نۆ دوگمه(Button) ، گۆڕینی سیفه‌ته‌کانی به‌م شێوه‌یه.
تێبینی : بۆ ده‌رکه‌وتنی هێڵ به‌ژێر نووسین دا، پێویسته له سیفه‌تی Text دا، هێمایی (&) دابنێین له‌پێش ئه‌و پیته‌ی مه‌بستمانه،بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ته‌خته‌کلیله‌وه بتوانین کاری پێ بکه‌ین. بۆنمونه// (E&xit) به‌م شێوه ده‌رده‌که‌وێت (Exit). 1. نووسینی کۆد بۆ پرۆژه‌که :- بۆ هه‌موو دوگمه‌کان پێویسته کۆد بنوسرێت،بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی جێ‌به‌جێ کردندا به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵسن. بۆ نووسینی کۆدی کۆکردنه‌وه (بۆنمونه): دوو جار کلیک له‌سه‌ر دوگمه‌ی کۆکردنه‌وه ده‌که‌ین،په‌نجه‌ره‌ی کۆد نووسین ده‌رده‌که‌وێت.
تێبینی// کۆد نووسین بۆ هه‌ر ئامرازێک به ناو هێنانی ئه‌و ئامرازه ده‌بێت. هه‌رکاتێک دوایی کۆد نوسین ،گۆڕانکاریمان له خاسیه‌تی ناوی هه‌ر ئامرازێک کرد، پێویسته له په‌نجه‌ره‌ی کۆد ناوی ئامرازه‌که بۆ ناوه نوێه‌که بگۆڕین. كۆدی دوگمه‌ی کۆکردنه‌وه،ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه ده‌بێت. TextBox3.text= Val (TextBox1.text) + Val (TextBox2.text) هاوکێشه‌ی Val: به‌کاردێت بۆ ده‌ست خستنی به‌هایی ژماره‌یی له سندوقی نووسین. § بۆ نمونه(120) Val واته به‌های ژماره‌یی 120،به‌ڵام به‌هایی Val ("toto") ده‌كاته سفر. چونكه هاوكێشه‌ی Val ته‌نها ژمارە دەخوێنێته‌وە.
· له‌سه‌ر دوگمه‌ی لێده‌رکردن ئه‌م کۆده ده‌نووسین. TextBox3.text= Val (TextBox1.text) - Val (TextBox2.text) · له‌سه‌ر دوگمه‌ی لێکدان ئه‌م کۆده ده‌نووسین. TextBox3.text= Val (TextBox1.text) * Val (TextBox2.text) · له‌سه‌ر دوگمه‌ی دابشکردنی ڕاستی ئه‌م کۆده ده‌نووسین. If Val (TextBox2.Text) = 0 Then TextBox3.Text = “Error” Else TextBox3.text= Val (TextBox1.text) / Val (TextBox2.text) End If پێویسته دیاری بکه‌ین که دابه‌شکه‌ر(Text Box 2) نابێت یه‌کسان بێت به سفر،ئه‌گه‌ر هاتوو سفر بوو،ئه‌وا له سندقی نووسینی ئه‌نجام ده‌رده‌چێت.
پرۆگرامی ڕسته‌ی مه‌رجی :Specification چه‌ند شێوه‌یه‌کی له‌خۆ ده‌گرێت له گرنگترین شێوه‌کانی، ئه‌مانه‌ن:- IF Condition Then [Statement] Else [Else statement] End If به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی مه‌رجی ڕسته‌ی مه‌رجی (Condition)، دوو حاڵه‌تی دروست و نادروست (True=1, False=0) له‌خۆ ده‌گرێت. ده‌گونجێت مه‌رجه‌که ژماره بێت. ئه‌گه‌ر به‌هایی مه‌رجه‌که(برگه‌که) یه‌کسان بوو به لایی ڕاست، ئه‌وا ڤیژوه‌ڵ وا داده‌نێت دروسته. ئه‌گه‌رنا مه‌رجه‌که نادروسته. Ø ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌رجی ڕسته مه‌رجیه‌که دروست ده‌رچوو. ئه‌وا ڤیژوه‌ڵ به‌یسک هه‌ڵده‌ستێت به جێ‌به‌جێ کردنی بلۆکی Statement، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵده‌ستێت به جێ‌به‌جێ کردنی بلۆکی Else Statement. v له نمونه‌که‌ی پێشودا: Val (TextBox2.Text) = 0 مه‌رجه‌که دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هایی نوسراوی سندوقی دووه‌م یه‌کسان بوو به سفر. به‌دوایید ڤیژوه‌ڵ جێ‌به‌جێکاری دواتر جێ‌به‌جێ ده‌کات. که بریتیه له نوسینی "Error" له سندوقی سێیه‌م. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هایی نوسراوی سندوقی دووه‌م یه‌کسان نه‌بوو به سفر. ئه‌وا ئه‌م جێ‌به‌جێکاریه‌ی خواره‌وه جێ‌به‌جێ ده‌کات. TextBox3.text= Val (TextBox1.text) / Val (TextBox2.text) · له‌سه‌ر دوگمه‌ی دابشکردنی ته‌واو ئه‌م کۆده ده‌نووسین If Val (TextBox2.Text) = 0 Then TextBox3.Text = “Error” Else TextBox3.text= Val (TextBox1.text) \ Val (TextBox2.text) End If · له‌سه‌ر دوگمه‌ی دابه‌شکردنی ناته‌واو، ئه‌م کۆده ده‌نوسین. If Val (TextBox2.Text) = 0 Then TextBox3.Text = “Error” Else TextBox3.text= Val (TextBox1.text) Mod Val (TextBox2.text) End If · له‌سه‌ر دوگمه‌ی توان، ئه‌م کۆده ده‌نوسین. TextBox3.text= Val (TextBox1.text) ^ Val (TextBox2.text) · له‌سه‌ر دوگمه‌ی سڕینه‌وه، ئه‌م کۆده ده‌نوسین. TextBox1.Text = “” TextBox2.Text = “” TextBox3.Text = “” تێبینی//ئه‌م هێمایه "" واته به‌تاڵه. · له‌سه‌ر دوگمه‌ی ده‌رچوون، ئه‌م کۆده ده‌نوسین. واته کۆتایی هێنان به کرداری جێ‌به‌جێ کردن End
2. کۆگه‌کردنی پرۆژه:- ڤیژوه‌ڵ به‌یسک بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه فایلێک دروست ده‌کات، بۆیه ئێمه له‌کاتی کۆگه کردندا ته‌نها کاری دروستکردنی فۆڵده‌رێک ده‌که‌ین. به شێوه‌یه‌کی خۆکار هه‌موو ئه‌و فایلانه‌ی تێدا کۆگه ده‌بێت. قۆناغه‌کانی کۆگه‌کردن: کلیک له‌سه‌ر ئایکۆنی Save all ده‌که‌ین، چوارچێوه‌ی Save Project مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
ناوێکی نزیک له مه‌به‌ستی پرۆژه‌که بۆ داده‌نێین. که ده‌بێته ناوی ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی فایله‌کانی تێدایه. به شێوه‌یه‌کی خۆیی، ڤیژوه‌ڵ به‌یسک له‌کاتی دابه‌زندنیدا فۆڵده‌رێك له My document دروستکردوه، به‌ناوی Microsoft Visual basic 2005، له‌ناویدا کۆمه‌ڵێک فۆڵده‌ر هه‌یه. له‌وانه Projects، که به‌شێوه‌یه‌کی خۆکاری ڕێڕه‌وی کۆگه‌کردنی پرۆژه‌کانی ڤیژوه‌ڵه. ناوی پرۆژه‌که‌ی ئێمه Project 1 لێ ده‌نێین. پاشان کلیک له‌سه‌ر دوگمه‌ی Save ده‌که‌ین.
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||