ڤیژوه‌ڵ به‌یسك بۆ كورد
زمانی پرۆگرام سازی-ڤیژوه‌ڵ به‌یسك
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
نوشته شده در تاريخ Sat 26 Jan 2008 توسط برهان
|
ڕسته‌ی مه‌رجی ( به‌رنامه‌ی گۆڕینی دراو) ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا فێری ده‌بین: ü كاركردن له له‌گه‌ڵ ئامرازی كۆنترۆڵ o فۆرم(Form) o سندوقی نوسین(Text Box) o ناونیشان(Label) o دوگمه(Button) o سندوقی گروپ لیست(Combo Box) o وێنه(Picture Box) ü شێوه‌ی گشتی ڕسته‌ی مه‌رجیIf ü شێوه‌ی گشتی ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case ئامانجی پرۆژه‌كه:- له‌م پرۆژه‌یه‌دا ڕووكارێك ده‌كه‌ین،بۆ گۆڕینی دراوی چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراو بۆ دۆلار. له‌كاتی جێ‌به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌دا،ئه‌م ڕووكاره ده‌رده‌كه‌وێت.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی:- به‌كارهێنه‌ر بڕی پاره‌ی دیاریكراو له‌سندوقی نوسینی یه‌كه‌م ده‌نوسێت.پاشان وڵاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت له سندوقی گروپ لیست. له‌كاتێك كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی (بڕی دۆلار) ده‌كات. بڕی پاره به دۆلار له سندوقی نوسینی دووه‌م ده‌رده‌كه‌وێت،هه‌روه‌ها هێمایی پاره‌ی وڵاته‌كه له ته‌نیشت سندوقی نوسینی یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ نیشاندانی ئاڵایی وڵاته‌كه له لایی چه‌پی سندوقی گروپ لیست. قۆناغه‌كانی دروستكردن: 1. پرۆژیه‌كی نوێ له جۆری (Windows Apllication) دروست ده‌كه‌ین. 2. دانانی خاسیه‌تی فۆرم به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
3. دروستكردنی دوو سندوقی نوسین، خاسیه‌ته‌كانی به‌م جۆره ده‌گۆڕین.
4. چوار ئامرازی ناونیشان دروست ده‌كه‌ین، خاسیه‌تی ی هه‌موویان ده‌گۆڕین بۆ ( بڕی پارە، وڵات، ئه‌نجام ، $.) 5. یەك ئامرازی ناونیشانی‌تر دروست دەكەین، خاسیەتەكانیان بەم شێو‌ەیە دەگۆڕین.
تێبینی// باشتر وایه ناوی ئامرازه‌كان بگۆڕین، بەناوێك كه نزیك بێت لە مه‌بەستی بەكارهێنانیەوە.چونكه كاری كۆد نوسین ئاسان ده‌كات،پێویسته هه‌وڵبدەین پەیڕەوی لە بەكارهێنانی سێ پیتی یەكەمی ناوی ئامرازەكە. بەم شێوه‌ی خوارەوە.
6. سندوقی گروپ لیست(Combo Box ) دادەنێین،خاسیەتی بەم جۆره دەگۆڕین.
خاسیەتی List: بەكاردێت بۆ پڕكردنەوەی لیستەكە. 7. دروستكردنی ئامرازی Picture، دانانی ئاڵایی ئە‌مریكی تێیدا. خاسیەتی Picture: بەكاردێت بۆ دانانی وێنە، لە خاسیەتی picture دا كلیك لەسەر ئەم دوگمەیە (...) دەكەین،چوارجێوەی فایل كردنەوە دەردەكەوێت، پاشان ئاڵایی وڵاتی مەبەست هەڵدەبژێرین. 8. ئامرازێكی وێنە دروست بكە.خاسیەتەكانی دەگۆڕین بۆ ئەم شێو‌ەیە.
· ئەم ئامرازە بەكاردێت بۆ پیشاندانی ئاڵایی وڵاتی هەڵبژێراو. 9. سێ ئامرازی وێنە دروست دەكەین، خاسیەتەكانی بەم شێو‌ەیە دەگۆڕین.
10. سێ ئامرازی دوگمه(Button) دروست ده‌که‌ین.هه‌مان ناویان هه‌بێت(بۆ دۆلار). له‌هه‌ر سێ ئامرازه‌که کاری گۆڕینی دراو ده‌کات بۆ دۆلار،به‌ڵام به پرۆگرامی جیاواز. واداده‌نێین ڕێژه‌ی گۆڕینی دراوه‌کان به‌م شێوه‌یه بێت.
11. پرۆگرام نوسی: ئه‌م پرۆگرام نوسینه پشت ده‌به‌ستێت به هه‌ڵبژاردنی وڵاتێک له سندوقی گروپ لیست دا له‌لایه‌ن به‌کارهێنه‌ره‌وه.
دوگمه‌ی یه‌که‌م(Button 1): v شێوه‌ی گشتی پرۆگرامی ڕسته‌ی مه‌رجی If: ئه‌م حاڵه‌ته به‌کاردێت بۆ بوونی چه‌ند بلۆکێک (Block) له کاری پرۆگرامسازی، ته‌نها بلۆکێک جێ‌به‌جێ ده‌بێت له‌ناویاندا. If Condition1 Then [Statement Block-1] [ElseIf condition 2 Then] [Statement Block-2] [Else [Statement Block-n] ] End If به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ڵ هه‌ڵده‌ستێت، به مه‌رجی یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر نادروست بوو(False). ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مه‌رجی دووه‌م، به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌کو مه‌رجێکی دروست. له‌م کاته‌دا ئه‌و بلۆکه‌ی مه‌رجه‌که‌ی دروسته جێ‌به‌جێ ده‌بێت، پاشان ده‌ڕوات بۆEnd If ، به‌شێوه‌یه‌ک که هیچ مه‌رجێکی‌تر له‌دوایی مه‌رجی دروست وه‌رناگرێت.به‌م شێوه‌یه ته‌نها یه‌ک بلۆک له پرۆگرامسازیه‌که جێ‌به‌جێ ده‌بێت. · ده‌کرێت ڕسته‌ی مه‌رجی Else تێدابێت، له‌کاتێکدا هیچ مه‌رجێکی دروستمان نه‌بوو، ئه‌وا ڤیژوه‌ڵ هه‌ڵده‌ستێت به‌جێ‌به‌جێ کردنی بلۆکی Else. Ø له‌م دوگمه‌یه‌دا ئه‌م جێ‌به‌جێ‌کاریانه ده‌نوسین، هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی خاسیه‌تی Textی سندوقی گروپ لیستی(Combo Box)، بۆ زانینی ئه‌و وڵاته‌ی به‌کارهێنه‌ر دیاری کردوه. ئه‌گه‌ر هاتوو به‌کارهێنه‌ر هیچ وڵاتێکی دیاری نه‌کرد، ئه‌وا نامه‌یه‌کی ئاگادارکردنه‌وه‌ی پیشان ده‌دات. Private Sub Button1_Click(ByVal sender As Object, ByVal e As System.EventArgs) Handles Button1.Click If CboIn.Text = "France" Then TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.2 LblIn.Text = "FR" PicIn.Image = PicF.Image ElseIf CboIn.Text = "Germany" Then TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.6 LblIn.Text = "DM" PicIn.Image = PicG.Image ElseIf CboIn.Text = "Italy" Then TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.1 LblIn.Text = "IL" PicIn.Image = PicI.Image Else MsgBox("تكایه ناوی وڵات هه‌لبژێره",MsgBoxStyle.Critical,""هه‌ڵه‌یه) End If End Sub ئاگاداربه، هه‌رهه‌ڵه‌یه له نووسینی پیتی گه‌ورە و بچوكی(Capital & Small)ی ناوی وڵاته‌كاندا هه‌بێت، به‌رنامه‌كه جێ‌به‌جێ نابێت. پرۆگرامسازی: هاوكێشه‌ی سندوقی نامه (message box) به‌كاردێت بۆ پیشاندانی نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وە.له پرۆژەكانی داهاتوودا به‌شێوەیه‌كی درێژ باسی ده‌كه‌ین.
12- پرۆگرامی دوگمه‌ی دووەم: له پرۆگرام كردنی دوگمه‌ی پێشودا، هه‌ر جیاوازیه‌ك له ڕێنوسی ناوی وڵاته‌كاندا، له‌نێوان سندوقی گروپ لیست و كۆدی جێ‌به‌جێ كاریه‌كه‌دا (جیاوازی له پیتی گه‌ورە و بچوك)، دەبێته هۆی نه‌ناسینه‌وەی وڵاتی هه‌ڵبژێراوی به‌كارهێنه‌ر و پیشاندانی نامه‌ی هه‌ڵه. به‌ڵام پۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه. دەتوانین له جێی به‌كارهێنانی خاسیه‌تی (Text)، خاسیه‌تی (Selected Index)ی سندوقی گروپ لیست(Combo Box) به‌كاردێنین. ئه‌م خاسیه‌ته ژماره سفر داده‌نێت له جێی وڵاتی یه‌كه‌م له‌لیسته‌كه‌دا،وه ژماره یه‌ك بۆ ناوی وڵاتی دووه‌م وەهه‌روەها..ئه‌وەی گرنگه بیزانین ئه‌م ڕیز به‌ندیه له سفره‌وه دەست پێدەكات.
* كۆدی جێ‌به‌جێ كاری دوگمه‌ی دووەم به‌م شێوەیه دەبێت:- Private Sub Button2_Click(ByVal sender As System.Object, ByVal e As _ System.EventArgs) Handles Button2.Click If CboIn.SelectedIndex = 0 Then TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.2 LblIn.Text = "FR" PicIn.Image = picF.image ElseIf CboIn.SelectedIndex = 1 Then TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.6 LblIn.Text = "DM" PicIn.Image = picG.image ElseIf CboIn.SelectedIndex = 2 Then TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.1 LblIn.Text = "IL" PicIn.Image = picI.image Else MsgBox("تكایه ناوی وڵاتێك هه‌ڵبژێره " ,MsgBoxStyle.Critical," هه‌ڵه‌یه") End If End Sub
13- پرۆگرامی دوگمه‌ی سێ‌یه‌م:- ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case به‌كاردێنین، له جێاتی ڕسته‌ی مه‌رجی If. پرۆگرامی ڕسته‌ی مه‌رجی : له به‌رنامه‌ی ڤیژوەڵ دا ده‌توانین له‌جیاتی ڕسته‌ی مه‌رجیIf … Then … ElseIf … Else … End If ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case به‌كارنهێنین. بۆ ئه‌نجام دانی كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی بلۆكی جێ‌به‌جێ كاری له نێوان كۆمه‌ڵه بلۆكێكدا. ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case هه‌مان توانایی ڕسته‌ی مه‌رجی هه‌یه.ته‌نها كاری جێ‌به‌جێ كاری ئاسانتر و خێراتر ئه‌نجام ده‌دات. بۆ تێگه‌یشتنی ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case: له ڕسته جێ‌به‌جێكاریه‌كه‌دا، هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕگه‌ی مه‌رجی له به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا(بۆ نمونه/ Select Case CboIn.SelectedIndex).پاشان به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ باره‌كانی(Cases) بڕگه مه‌رجیه‌كه.هه‌ركاتێك بارێك له بارەكان هاوتا بوو له‌گه‌ڵ باری بڕگه‌مه‌رجیه‌كه، ئه‌وا بلۆكی ئه‌و باره (Case) جێ‌به‌جێ دەبێت. Select Case text expression [Case expression list-1] [Statement block-1] [Case expression list-2] [Statement block-2] [Case Else [Statement block-n]] End Select
تێبینی//
٭ به به‌كارهێنانی ڕسته‌ی مه‌رجی . ئه‌م جێ‌به‌جێكاریه له دوگمه‌ی سێ‌یه‌م دەنوسین. Private Sub Button3_Click(ByVal sender As System.Object, ByVal e As System.EventArgs) Handles Button3.Click Select Case CboIn.SelectedIndex Case 0 TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.2 LblIn.Text = "FR" PicIn.Image = PctF.Image Case 1 TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.6 LblIn.Text = "DM" PicIn.Image = PctG.Image Case 2 TxtOut.Text = Val(TxtIn.Text) * 0.1 LblIn.Text = "IL" PicIn.Image = PctI.Image
MsgBox("تكایه ناوی وڵات هه‌لبژێره",MsgBoxStyle.Critical,""هه‌ڵه‌یه) End Select End Sub
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||