پرۆژه‌ی هه‌شته‌م
گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ به‌کارهێنه‌ر دا
ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا فێری ده‌بین:
-
هاوکێشه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌کاهێنه‌ردا
-
سندوقی داخلکردن InputBox
-
سندوقی نامه MsgBox
-
-
سوڕه‌کان
ئامانجی پرۆژه‌که
له‌کاتی ئیشپێکردنی پرۆژه‌که‌دا، ئه‌م ڕووکار‌ی سندوقی گفتوگۆیه (Dialog box) پیشان ده‌دات که داوای ووشه‌ی نهێنی له به‌کارهێنه‌ر ده‌کات.

-
ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر ووشه‌ی نهێنی به دروست داخل کرد ( له‌م نمونه toto )، پاشان کرته‌ی دوگمه‌ی ( Ok ) ده‌که‌ین یان کلیلی Enter فشار ده‌ده‌ین. فۆرمی پرۆژه‌که به دیار ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌کارهێتنه‌ر کرته‌ی له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( Cancel ) کرد، به‌رنامه‌که داده‌خرێت.
-
ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر هه‌ڵه‌ی کرد له نوسینی ووشه‌ی نهێنی، ئه‌م سندوقی نامه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌ویت.
|
-
ئه‌گه‌ر کرته‌ی له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( Cancel ) کرد، به‌رنامه‌که داده‌خات، به‌ڵام به کرته کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( Retry ) دووباره سندوقی گفتوگۆی داخل کردنی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون ده‌رده‌که‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر جارێکی تر هه‌وڵی داخل کردنی ووشه‌ی نهێنی بدات.
-
به‌رنامه‌که ڕێگه به به‌کارهێنه‌ر ده‌دات به‌وه‌ی بۆ دوو جار هه‌ڵه له داخل کردنی ووشه‌ی نهێنی، به‌ڵام بۆ جاری سێ‌یه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی کرد به‌رنامه‌که داده‌خرێت.
-
له فۆرمی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا ته‌نها دوگمه‌یه‌ك (Exit) هه‌یه بۆ داخستنی به‌رنامه‌که له‌کاتێکدا کرته له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه ده‌که‌ین ئه‌م سندوقی گفتوگۆیه ده‌رده‌که‌وێت.
|
-
ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ر کرته له‌سه‌ر دگمه‌ی (No) بکات، هیچ شتێك ڕوونادات، به‌ڵام به کرته کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Yes) ده‌بێته هۆی داخستنی به‌رنامه‌که.
هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردن
-
پرۆژه‌یه‌کی پێوانه‌ی نوێ له جۆری Windows Form Application ده‌که‌ینه‌وه.
پرۆگرام
هاوکێشه‌ی InputBox : به‌کاردێت بۆ پیشاندانی سندوقی گفتوگۆ، داوایی زانیاری له به‌کارهێنه‌ر ده‌کات، هاوکێشه‌که چاوه‌ڕوانی به‌کارهێنه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێك (نوسراوێك) له سندوقی نوسین بنوسێت. پاشان کرته له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوگمانه (OK) یان (Cancel) بکات. هاوکێشه‌که داده‌نرێت به زنجیره‌یه‌کی پیتی String ، که ده‌ربڕی ناوه‌ڕۆکی سندوقی نوسینه‌که‌یه.
شێوه‌ی گشتی هاوکێشه‌که ئه‌م زانیاریانه له خۆ ده‌گرێت.
InputBox ( Pompt, [title], [default], [type], [xpos], [ypos] )
له‌کاتێکدا:
-
Prompt: ئه‌و نامه‌یه (نوسراوه) له سندوقی گفتوگۆ ده‌رده‌که‌وێت.
-
Title: ناونیشانی سندوقه‌که.
-
Default: ئه‌و نرخه سه‌ره‌تایی‌یه که پیشانده‌درێت له سندوقی نوسینی په‌نجه‌ره‌ی گفتوگۆدا.
-
Xpos,Ypos: دووریه‌کانی سندوقه‌که.
کاتێك کرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (OK) یان کلیلی (Enter) فشار ده‌ده‌ین، ئه‌وا نرخی گه‌ڕاوه بۆ هاوکێشه‌ی InputBox ده‌کاته نوسراوی سندوقی نوسین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کرته بکه‌ین له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Cancel) ننرخی گه‌ڕاوه هیچ (" ") ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوسینیش نوسرا بێت له سندوقی نوسیندا.
پرۆگرام
هاوکێشه‌ی MsgBox: به‌کاردێت بۆ پیشاندانی نامه‌یه‌ك له سندوقی گفتوگۆ دا (Dialog Box) ، هاوکێشه‌که چاوه‌ڕوانی به‌کارهێنه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کرته له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌ك له دوگمه‌کانی سندوقه‌که بکات، به‌هایی هاوکێشه‌که ژماره‌یی ڕووته Integer، که نواندنی ئه‌و دوگمه‌یه کرته‌ی له‌سه‌ر کراوه.
شێوه‌ی گشتی هاوکێشه‌که به‌م شێوه‌یه:
MsgBox ( prompt , [button] , [title] )
له کاتێکدا
-
Prompt: ئه‌و نامه‌یه پیشان ده‌درێت.
-
title: ناونیشانی نامه‌که‌یه.
-
Button: بریتی‌یه له نرخێکی ژماره‌یی، کۆمه‌ڵه به‌هایه‌کی ژماره‌یی جێگیره، پێکدێت له ئایکۆن و دوگمه‌کان و دوگمه‌یی سه‌ره‌تایی سندوقی گفتوگۆ دیاری ده‌کات.
بۆ نمونه بۆ پیشاندانی ئایکۆنی نیشانه‌ی پرسیار له‌گه‌ڵ دوگمه‌ی ( Yes, No, Cance ) و به جۆرێك که دوگمه‌ی سێ‌یه‌م دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی (Default) بێت، به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌بڕرێت:
MsgBoxStyle.Question + MsgBoxStyle.YesNoCancel + MsgBoxStyle.DefaultButton3
ئه‌م گۆڕاوه جێگیرانه‌ی خواره‌وه دیاریکه‌ری جۆری ئایکۆنی پیشاندراون له سندوقی گفتوگۆدا.
| نیشانه‌ی پرسیار | MsgBoxStyle.Question |
| نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان | MsgBoxStyle.Exclamation |
| نیشانه‌ی هه‌ڵه | MsgBoxStyle.Critical |
| نیشانه‌ی زانیاری | MsgBoxStyle.Information |
ئه‌م گۆڕاوه جێگیرانه‌ی خواره‌وه دوگمه‌ی MsgBox دیاری ده‌که‌ن.
| Ok | MsgBoxStyle.OkOnly |
| Ok, Cancel | MsgBoxStyle.OkCancel |
| Abort, Retry, Ignore | MsgBoxStyle.AbortRetryIgnore |
| Yes, No, Cancel | MsgBoxStyle.YesNoCancel |
| Yes, No | MsgBoxStyle.YesNo |
| Retry, Cancel | MsgBoxStyle.RetryCancel |
ئه‌م گۆڕاوه جێگرانه‌ی خواره‌وه دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی دیاری ده‌کات.
| دوگمه‌ی یه‌که‌م دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی‌یه | MsgBoxStyle.DefaultButton1 |
| دوگمه‌ی دووه‌م دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی‌یه | MsgBoxStyle.DefaultButton2 |
| دوگمه‌ی سێ‌یه‌م دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی‌یه | MsgBoxStyle.DefaultButton3 |
2. به دوو کرته (Double Click)کردن له‌سه‌ر فۆرم، ڕووداوی باگه‌گرتنی فۆرم Form_Load پیشانده‌درێت (له په‌نجه‌ره‌ی کۆد)، ئه‌و کۆده جێبه‌جێکاریه‌ی که داوایی ووشه‌ی نهێنی ده‌کات بۆ چونه ژووره‌وه‌ی پرۆژه‌که له‌م باری ڕووداوه‌دا ده‌نوسرێت.
پرۆگرام
باری ڕووداوی Form_Load ڕووده‌دات له‌کاتی باگه‌گرتنی فۆرم بۆ ناو یادگا (Memory).
له‌م جێبه‌جێکاریه‌دا پێویستمان به ئه‌ڵقه‌ی دووباره‌بونه‌وه هه‌یه بۆ دووباره بونه‌وه‌ی داواکاری ووشه‌ی نهێنی، به لایه‌نی زیاده‌وه سێ‌جار.
له بارێک‌دا ووشه‌ی نهێنی دروست داخل کرا، سوڕه‌که ده‌شکێنین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Cancel) (له په‌نجه‌ره‌ی داواکردنی ووشه‌ی نهێنی یان دووباره هه‌وڵدانه‌وه‌ی) بکه‌ین، ده‌بێته هۆی داخستنی به‌رنامه.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی هه‌وڵه‌کان گه‌یشته سێ‌جار هه‌وڵدان به‌بێ ئه‌وه‌ی ووشه‌ی نهێنی بزانرێت، به‌رنامه‌که داده‌خرێت.
-
ئه‌م کۆده جێبه‌جێکاریه‌ی خواره‌وه له‌ناو باری ڕووداوی بارگه‌گرتنی فۆرم ده‌نوسین.
3. دوگمه‌ی (Exit) دروست ده‌که‌ین بۆ ده‌رچوون له به‌رنامه‌که.
ده‌مانه‌وێت پێش داخستنی به‌رنامه‌که سندوقی گفتوگۆ پیشانده‌درێت بۆ دڵنیابوون له به‌کارهێنه‌ر له داخستنی به‌رنامه‌که. ئه‌م سندوقی گفتوگۆیه له دوو دوگمه‌ی (Yes, No) (که دووه‌م دوگمه دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی‌یه) پێك دێت. به کرته کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (No) به‌رنامه‌که داناخرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به کرته کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Yes) به‌رنامه‌که داده‌خرێت.
-
ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه له‌م دوگمه‌یه‌دا ده‌نوسێن:
