پرۆژه‌ی حه‌وته‌م
کارکه‌ری دووباره‌بونه‌وه (3)
ئه‌گه‌ر هاتوو تۆ له‌وانه بویت له بیرکای بێزار ده‌بیت، ده‌توانیت له‌م پرۆژه‌یه چاوپۆشی بکه‌یت.
ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا فێری ده‌بین:
- فێرکاری دووباره‌بوه‌نه‌وه
- پرۆگرامی هه‌ندێ کرداری بیرکاری
- هه‌ژمارکردنی ژماره‌ی لێکدراو
- تاقیکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی خۆبه‌خش یان نه
- بچوکترین چه‌ند جاره‌ی هاوبه‌ش بۆ دوو ژماره
- گه‌وره‌ترین هاوکۆلکه‌ی هاوبه‌ش بۆ دوو ژماره
ئامانج له پرۆژه‌که
ڕووکار‌ی پرۆژه‌که پێکدێت له:

- هه‌ژمار کردنی ژماره‌ی لێکدراو
- تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌که خۆبه‌خشه یان نه
- هه‌ژمارکردنی بچوکترین چه‌ندجاره‌ی هاوبه‌ش بۆ دوو ژماره
- هه‌ژمارکردنی گه‌وره‌ترین هاوکۆڵکه‌ی هاوبه‌ش
هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردن
- پرۆژه‌یه‌کی پێوانه‌ی نوێ له جۆری ده‌که‌ینه‌وه
- ئه‌و ئامرازی کۆنترۆڵانه‌ی له‌سه‌ر فۆرمه‌که دیاره دروست ده‌که‌ین.
3.پرۆگرامی دوگمه‌ی ( لێکدراو)
بۆ ژماره‌ی لێکدراوی بریتی‌یه له لێکدانی ژماره 1 بۆ n، واته1،2،3،4،5،....،n، بۆ هه‌ژمارکردنی لێکدراوی ژماره ، پێویستیمان به ئه‌ڵقه‌ی له ژماره 1 بۆ n.
- ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه له دوگمه‌ی (لێکدراو) ده‌نوسین.
4. پرۆگرامی دوگمه‌ی ( خۆبه‌خشه یان نه )
ژماره‌ی خۆبه‌خش ئه‌و ژماره‌یه‌که دابه‌ش نابێت به‌سه‌ر هیچ ژماره‌یه‌کدا بێ مانه‌وه (جگه له ژماره‌که خۆیی یان ژماره 1).
بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌که n خۆبه‌خشه، دابه‌شی ده‌که‌ین به‌سه‌ر ژماره 2 بۆ ژماره(n-1).
ئه‌گه‌ر هاتوو باقی له دابه‌ش کردنه‌که مایه‌وه له هه‌موو ژه‌ماره‌کاندا ( 2 بۆ (n-1) ). ئه‌و ژماره‌یه ژماره‌یه‌کی خۆبه‌خشه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دابه‌ش بوونی به‌سه‌ر هه‌ر ژماره‌یه‌کدا له 2 بۆ n-1 , بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی لێبمێنێته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه خۆبه‌خش نیێیه.
- ئه‌م کۆده‌ی خواره‌وه بۆ دوگمه‌ی ( خۆبه‌خشه یان نه ) ده‌نوسین
5. پرۆگرامی دوگمه‌ی (بچوکترین چه‌ندجاره‌ی هاوبه‌ش)
بچوکترین چه‌ندجاره‌ی هاوبه‌ش به دوو ژماره، بریتی‌یه له بچوکترین ژماره که ده‌توانێت د ابه‌ش بێت به‌سه‌ر هه‌ر دوو ژماره‌که‌دا بێ مانه‌وه، واته ئه‌و ژماره‌یه سنوردراوه له ژماره گه‌وره‌که‌یان بۆ لێکدانی هه‌ردووکیان، (لێکدانی هه‌ردوو ژماره‌که به دڵنیایه‌وه ده‌تونێت به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بێت)، بۆ نمونه بچوکترین چه‌ندجاره‌ی هاوبه‌ش بۆ ژماره (4،6) ژماره 12 یه.
بۆ شیکارکردنی ئه‌م بابه‌ته:
-
وا داده‌نێین ژماره‌کان m و n.
-
ژماره گه‌وره‌که‌یان دیاری ده‌که‌ین، وه دایده‌نێین به max.
- ئه‌ڵقه‌ی For-Next ده‌ست پێده‌کات له max بۆ لێکدراوی m*n.
-
ئه‌گه‌ر هه‌ر ژماره‌یه‌ك ڕێگه‌ی دا به دابشکردنی بونی به‌سه‌ر n و m دا، ئه‌و ژماره‌یه بچوکترین چه‌ندجاره‌ی هاوبه‌شه، سوڕه‌که ده‌شکێنین (Exit For ).
-
ئه‌م کۆده جێبه‌جێکاریه له دوگمه‌ی ( بچوکترین چه‌ندجاره‌ی هاوبه‌ش)
6. پرۆگرامی دوگمه‌ی ( گه‌وره‌ترین هاوکۆڵکه‌ی هاوبه‌ش)
گه‌وره‌ترین هاوکۆڵکه‌ی هاوبه‌ش بۆ دوو ژماره، ئه‌و ژماره‌یه که دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ردووکیاندا بێ مانه‌وه، که‌واته ئه‌ڵقه‌که سنور دراوه له نێوان ژماره بچوکتره‌که‌یان و ژماره1 دا، بۆ نمونه گه‌ره‌ترین هاوکۆڵکه‌ی هاوبه‌شی ژماره 4 و 6 ژماره 2 یه.
بۆ شیکارکردنی ئه‌م کرداره
-
وا داده‌نێین ژماره‌کان m و n.
-
ژماره بچوکه‌که‌یان دیاری ده‌که‌ین، وه دایده‌نێین به min.
-
ئه‌ڵقه‌ی For-Next ده‌ست پێده‌کات له min بۆ ژماره 1 ،
( .( For i= min To 1 Step -1
-
له هه‌موو سوڕێکدا تاقی ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا گۆڕاوی سوڕه‌که دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ردوو ژماره‌که‌دا.
-
ئه‌گه‌ر ژماره‌که دابه‌ش بوو به‌سه‌ر m , n دا، ئه‌وا گۆڕاوی سوڕه‌که iگه‌وره‌ترین هاوکۆڵکه‌ی هاوبه‌شه وه سوڕه‌که‌ش ده‌شکێنین.
-
ئه‌م کۆده ده‌نوسین له دوگمه‌ی (گه‌وره‌ترین هاوکۆڵکه‌ی هاوبه‌ش) دا.