پرۆژه‌ی شه‌شه‌م
ده‌ستوری دووباره‌بونه‌وه (2)
ئه‌وه‌ی له‌م فێرکاریه‌دا فێرده‌بین:
- جیاوازی نێوان For-Next و Do While
- هه‌ژمار کردنی سودی ئاڵۆز
ئامانجی پرۆژه‌که
له‌کاتی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌که‌دا ئه‌م ڕووکاره‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه.
![]() |
ئه‌م ڕووکاره (به‌رنامه) ڕێگه به جێبه‌جێکردنی هه‌ندێك هه‌ژمار کردنی سودی ئاڵۆزده‌دات.
له به‌شی ڕاستدا: به‌کارهێنه‌ر بڕی پاره و ڕێژه‌ی سود و ژماره‌ی ساڵه‌کان داخل ده‌کات، به کرته کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( پاشکه‌وت ده‌ربهێنه )، بڕی پاره له دوایی ئه‌و ساڵانه‌ی دیاری کراوه ده‌رده‌هێنێت.
له به‌شی چه‌پدا: به‌کارهێنه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به داخل کردنی بڕی پاره و ڕێژه‌ی سودی ساڵانه و بڕی داواکراو، به کرته کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( ژماره‌ی ساڵه‌کان ده‌ربهێنه )، ده‌ست ده‌کات به هه‌ژمار کردنی ژماره‌ی ساڵی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆرتر یان یه‌کسان بێت به بڕی داواکراو.
هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردن
- 1. پرۆژه‌یه‌کی نوێ له جۆری Windows Form Application ده‌که‌ینه‌وه.
- 2. دوو ئامرازی کۆنترۆڵ له جۆری Panel دروست ده‌که‌ین، که ئامرازه‌کانی هه‌ر بابه‌تێکیانی له په‌ناڵێکدا داده‌نێین.
-
پرۆگرام
ئامرازی کۆنترۆڵی پانێل Panel به‌کاردێت بۆ دانانی ئامرازه‌کانی کۆنترۆڵ تێیدا.
3.چوار سندوقی نوسین دروست ده‌که‌ین بۆ دانانی بڕی پاره (TxtAmount) و ڕێژه‌ی سود (TxtRate) و ژماره‌ی ساڵه‌کان (TxtYears) و بڕی پاشکه‌وت (TxtOut) له پانێلی لایی ڕاست.
4.دوگمه‌ی ( پاشکه‌وت ده‌ربهێنه ) له پانێڵی لایی ڕاست دروست ده‌که‌ین.
5.چوار سندوقی نوسین بۆ دانانی بڕی پاره (TxtAmpunt1) و ڕێژه‌ی سود (TxtRate1) و بڕی داواکراو (TxtOut1) و ژماره‌ی ساڵه‌کان (TxtYears1) له پانێڵی لایی چه‌پ دروست ده‌که‌ین
6.دوگمه‌ی فرمانی ( ژماره‌ی ساڵه‌کان ده‌ربهێنه ) دروست ده‌که‌ین له پانێڵی لایی چه‌پ.
7.ئامرازه‌کانی ناونیشان (Label) دروست ده‌که‌ین وه‌کو له وێنه‌ی سه‌ره‌وه پیشاندراوه، تاینه‌تمه‌ندی (Text) یان ده‌گۆرین.
8.پرۆگرامی دوگمه‌ی ( پاشکه‌وت ده‌ربهێنه ):
بۆ هه‌ژمارکردنی بڕی پاشکه‌وت له دوایی چه‌ند ساڵێکی دیاریکراو، پێویست ده‌کات بۆ هه‌ر ساڵێك بڕی ڕێژه‌ی سود زیاد ده‌که‌ین بۆ بڕی پاره‌که و دانانی بڕی به‌رئه‌نجامی کۆتایی ساڵ به بڕی سه‌ره‌تا بۆ ساڵی داهاتوو ( ئه‌مه‌ش مانایی سودی ئاڵۆزه )، وه هه‌روه‌ها...
بۆ نمونه، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕی پاره‌ی سه‌ره‌تا 100 و ڕێژه‌ی سود 10 و بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بێت، هه‌ژمارکردنه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.
| ساڵ | بڕی پاره‌ی سه‌ره‌تایی ساڵ | ڕێژه‌ی سود | بڕی پاره‌ی کۆتایی ساڵ |
| 1 | 100 | 100* (10/100)=10 | 100+10 =110 |
| 2 | 110 | 110 * (10/100) =11 | 110+11=121 |
| 3 | 121 | 121 * (10/100) = 12.1 | 121+12.1=133.1 |
| 4 | 131.1 | 133.1 * (10/100) =13.31 | 133.1+13.31=146.41 |
| 5 | 146.41 | 146.41 * (10/100) =14.641 | 146.41+14.641=161.051 |
واته پێویست ده‌کات به دووباره‌بونه‌وه‌ی سوڕه‌که به گوێره‌ی ژماره‌ی ساڵه‌کان.
بڕی کۆتایی ساڵ= بڕی سه‌ره‌تایی ساڵ + بڕی سه‌ره‌تایی ساڵ * ڕێژه‌ی سود
وا باشتره له‌م باره‌دا ده‌ستوری دووباره‌بونه‌وه‌ی For-Next به‌کاربهێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ساڵه‌کانی زانراوه که ده‌کاته ژماره‌ی سوڕه‌کان.
- ئه‌م جێبه‌جێکاریه‌ی خواره‌وه ده‌نوسین له دوگمه‌ی ( پاشکه‌وت ده‌ربهێنه ):
9. پرۆگرامی دوگمه‌ی ( ژماره‌ی ساڵه‌کان ده‌ربهێنه )
له‌م جاره‌یاندا بڕی پاره و سود و پاره‌ی داواکراومان هه‌یه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و ساڵانه هه‌ژمار بکه‌ین که پێویستمانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌وره‌تر یان یه‌کسان بێت به بڕی داواکراو.
که‌واته پێویسته ئێمه کرداره‌که دووباره‌بکه‌ینه‌وه و سوده‌که بۆ بڕه پاره‌که زیاد بکه‌ین، تاوه‌کو بڕه‌که گه‌وره‌تر یان یه‌کسان بێت به بڕی داواکراو، به‌ئاگابه له باری پێشودا ژماره‌ی ساڵه‌کان زانرابوو، به‌مه‌ش ناتوانین له‌م باره‌دا ده‌ستوری دووباره‌بونه‌وه‌ی For-Next به‌کاریبهێنین، ده‌ستوری گونجاو بۆ ئه‌م باره‌مان بریتی‌یه له کارکه‌ری Do While ، کرداره دووباره ده‌بێته‌وه هه‌تاوه‌کو بڕه‌که بچوکتر بێت له بڕی داواکراو، هه‌ر کاتێك بڕه‌که زیاتر یان یه‌کسان بوو به بڕی پێویست سوڕه‌که ده‌وه‌ستێت، وه ژماره‌ی دووباره‌بونه‌وه‌ی سوڕه‌که ده‌کاته ژماره‌ی ساڵه‌کان.
- ئه‌م کۆده جێبه‌جێکاریه‌ی خواره‌وه له دوگمه‌ی ( ژماره‌ی ساڵه‌کان ده‌ربهێنه ):

