پرۆژه‌ی چواره‌م
فێرکاری ڕسته‌ی مه‌رجی
له‌م پرۆژه‌یه‌دا فێری ئه‌مانه ده‌بین:-
-
چوارچێوه Group Box
-
دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردن RadioButton
-
سندوقی هه‌ڵبژاردن Check Box
-
فێرکاری ڕسته‌ی مه‌رجی If و Select Case
ئامانجی پرۆژه
له‌کاتی جێبه‌جێکردنی پرژه‌که‌دا، ئه‌م ڕووکاره‌ی خواره‌وه ده‌رده‌که‌وێت بۆ دیاری کردنی جۆری مانه‌وه له ئوتێلێکی فه‌ره‌نسادا.
![]() |
ئه‌و ڕووکاره‌ی پێشوو ڕێگه به به‌کارهێنه‌ر ده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆر و چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی له‌و ئوتێله. پله‌به‌ندکردنی ئوتێل (ژماره‌ی ئه‌ستێره)، شوێنی ئوتێله‌که (پاریس یان ده‌وروبه‌ری)، ئه‌و ژه‌مه خۆراکه‌ی ده‌یخوات له ئوتێله‌که‌دا (نانی به‌یانی، نانی نیوه‌ڕۆ، نانی شێوازی پاره‌دان (نه‌قد، چێك). کاتێك کلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی (بڕی تێچون) تێچوی مانه‌وه له سندوقی نوسین پیشانده‌درێت.
له‌م پرۆژه‌یه‌دا، بڕی تێچوی مانه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌ژمێرین :-
-
نرخی مانه‌وه به پێی ژماره‌ی ئه‌ستێره:-
-
نرخی مانه‌وه‌ی ئوتێلی (**) 200 فره‌نك.
-
نرخی مانه‌وه‌ی ئوتێلی (***) 300 فره‌نك.
-
نرخیمانه‌وه‌ی ئوتێلی (****) 400 فره‌نك.
-
نرخی مانه‌وه‌ی ئوتێلی (*****) 500 فره‌نك.
-
-
ئه‌گه‌ر ئوتێله‌که له‌ناو پاریس بوو، (50%) بۆ نرخی پێشوو زیاد داکه‌ین.
-
نرخی ژه‌مه‌کانی نان خواردن :-
-
نانی به‌یانی ( 50 فره‌نك ).
-
نانی نیوه‌ڕ ( 100 فره‌نك ).
-
نانی ئێواره (200فره‌نك.
-
-
ئه‌گه‌ر هاتوو پاره‌ی ئوتێله‌ی به شێوه‌ی نه‌قد دا، بڕی (10%) له کۆی گشتی که‌م ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌نگاوه‌کانی کارکردن
1. پرۆژه‌یه‌کی نوێ له جۆری Windows Form Application ده‌که‌ینه‌وه.
2. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی فۆرمه‌که به‌م شێوه‌یه جێگیر ده‌که‌ین.
| Form 1 | Form |
| (Name) | Form1 |
| Back Colour | White |
| Text | شه‌وێك له ئوتیلێکی فه‌ره‌نسادا |
| Icon | ئاڵای فه‌ره‌نسا |
| Right to left | Yes |
| Right to Left layout | True |
3. سندوقی لیستی په‌ستێنراو Combo Box دروست ده‌که‌ین، سیفه‌ته‌کانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه جێگیر ده‌که‌ین.
| CboStar | Combo Box |
| (Name) | CboStar |
| List | ** *** |
| Text | ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کان دیاری بکه |
4. سێ ئامرازی چوارچێوه "Group Boxدروست بکه، تایبه‌تمه‌ندی "Text"ی هه‌ریه‌که‌یان ده‌گۆڕین بۆ "شوێن"، "ژه‌می نانخواردن" و "شێوازی پاره‌دان".
-
دیزاین
ئامرازی چوارچێوه به‌کاردێت بۆ تێدا دانانی کۆمه‌ڵه ئامرازێك که په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه هه‌یه. به شێوه‌یکی کرداری، پێویسته له پێشدا چوارچێوه‌که دروست بکه‌ین، پاشان ئامرازه‌کانی تێدا دانێین (نه به پێچه‌وانه‌وه، له پێشدا ئامرازه‌کان دروست بکه‌ین، پاشان چوارچێوه‌که دروست بکه‌ین و ئامرازه‌کانی تێدا دانێین). بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که به ته‌واوی ئامرازه‌کان سه‌ر به چوارچێوه‌که‌ن، پێویسته به کێشانی چوارچێوه‌که ئامرازه‌کانی ناوی له‌گه‌ڵیدا بجوڵێن.
به شیوه‌یه‌کی گشتی. ئامرازی چوارچێوه به‌کاردێت بۆ تێدا دانانی کۆمه‌ڵه دوگمه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن (یان سندوقی هه‌ڵبژاردن). که ده‌توانرێت ته‌نها یه‌ک دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بکرێت له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا. له کاتێکدا کلیك له‌سه‌ر دوگمه‌یه‌ک ده‌که‌ین له کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا، ئه‌و ئامرازی هه‌ڵبژاردنه دیاری ده‌بێت، دوگمه‌کانی تری کۆمه‌ڵه‌که له‌باری دیاریکردن ده‌رده‌چن.
5. دوو ئامرازی دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردن (RadioButton) له‌ناو چوارچێوه‌ی " شوێن " دروست ده‌که‌ین، تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌م شێوه‌یه جێگیر ده‌که‌ین.
|
|
-
دیزاین
سیفه‌تی (Checked): ئه‌م سیفه‌ته تایبه‌ته به ئامرازی دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردن (RadioButton)، ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی "True" بێت، ئه‌و هه‌ڵبژێراو ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌بژێراو بێت نرخه‌که‌ی "False" ده‌بێت.
6. دوو دوگمه‌ی هه‌ڵبژاردن (RadioButton) دروست ده‌که‌ین له‌ناو چوارچێوه‌ی "شێوازی پاره‌دان"، سیفه‌ته‌کانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه جێگیر ده‌که‌ین.
|
|
7. سێ سندوقی هه‌ڵبژاردن (RadioButton) دروست ده‌که‌ین له ناو چوارچێوه‌ی " ژه‌می نانخواردن" و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌م شێوه‌یه جێگیر ده‌که‌ین.
|
|
|
-
دیزاین
سیفه‌تی (Check State): له ئامرازی سندوقی هه‌ڵبژاردن (Check Box) ئه‌م سێ نرخه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:-
دیاری نه‌کراو Unchecked
دیاری کراو Checked
نه‌زانراو Indeterminate
8. سندوقێکی نوسین دروست ده‌که‌ین بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌که تێیدا، ناوی ده‌نێین (TxtOut). دوگمه‌یه‌کی فرمان دروست ده‌که‌ین بۆ نوسینی کۆدی جێ‌به‌خێکاری ژماردنی بڕی تێچونی مانه‌وه له ئوتێلدا، ئه‌میش به کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (بڕی تێچون) ، هه‌روه‌ها ئامرازی ناونیشان دروست ده‌که‌ین له تایبه‌تمه‌ندی (Text) ده‌گۆڕین بۆ "فره‌نك".
9. پرۆگرامی دوگمه‌ی (بڕی تێچون) له‌سه‌ر بنه‌مایی نرخه دیاریکراوه‌کان:
بۆ جێبه‌جێکردنی ژمێرکردنی بڕی تێچون پشت ده‌به‌ستین به پێناسه‌کردنی گۆڕاو و پاشان دانانی به‌ها تێیدا، له‌سه‌ر بنه‌مایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌کاربه‌ر له‌لایه‌ن ئامرازه‌کانی سه‌ر فۆرمه‌که
