پرۆژه‌ی سێ‌یه‌م
کارکردن له‌گه‌ڵ گۆڕاوه‌کان
* له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئاشنایی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بین:
- کارکردن له‌گه‌ڵ گۆڕاوه‌کان Variables
- گۆڕاویی ناوخۆیی
- گۆڕاوی جێگیر Static
- گۆڕاوی گشتی له‌سه‌ر ئاستی فۆرم.
- گۆڕاویی گشتی له‌سه‌ر ئاستی پرۆژه.
- کارکردن له‌گه‌ڵ فۆرمێک زیاتر له پرۆژه‌یه‌کدا.
- کارکردن له‌گه‌ڵ یه‌که‌ی پێوان Module دا.
ئامانجی پرۆژه‌که
له‌کاتی جێ به‌جێ‌کردنی پرۆژه‌که‌دا، ئه‌م ڕووکاره‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه، داوایی ناو و ووشه‌ی نهێنی ده‌کات.
![]() |
به‌کارهێنان
به‌کارهێنه‌ر ناوی خۆیی له سندوقی نوسینی یه‌که‌م و ووشه‌ی نهێنی له سندوقی دووه‌م ده‌نوسێت("toto"بۆ نمونه‌که‌مان). ئه‌گه‌ر هاتوو به‌کارهێنه‌ر هه‌ڵه‌ی کرد له نوسینی ووشه‌ی نهێنی، ئه‌م سندوقی نامه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌که‌وێت.
![]() |
به‌رنامه‌که ڕێگه به به‌کارهێنه‌ر ده‌دات، که دووجار هه‌ڵه بکات له نوسینی ووشه‌ی نهێنی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێ‌یه‌م ووشه نهێنیه‌که‌ی به هه‌ڵه داخل کرد، ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌که‌وێت. به‌رنامه‌که داده‌خرێت.
![]() |
له‌کاتی نوسینی ووشه‌ی نهێنی دروستدا، ئه‌م ڕووکاره‌ی خواره‌وه ده‌کرێته‌وه.
![]() |
به کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (جێگۆركێ) هه‌ڵده‌ستێت به گۆڕینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی سندوقی نوسینی یه‌که‌م له سندوقی نوسینی دووه‌م دا، ناوه‌ڕۆکی سندوقی دووه‌م له یه‌که‌مدا.
به چه‌ند جار کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (کلیک)، ده‌توانرێت بزانرێت چه‌ند جاران کلیک له‌سه‌ر ئه‌و دوگمه‌یه کراوه، ئه‌مه‌ش به کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( ژماره‌ی کلیکه‌کان)، سندوقی نامه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێت که ژماره‌ی کلیکه‌کانی سه‌ر دوگمه‌ی (کلیک)ی تێدایه.
هه‌نگاوه‌کانی جێ به‌جێکردن
- پرۆژه‌یه‌کی نوێ ده‌که‌ینه‌وه له جۆری Windows Application.
- بۆ پرۆژه‌که فۆرمێکی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌که‌یه‌کی پێوانه‌ی Module نوێ زیاد ده‌که‌ین.
- بۆ زیادکردنی فۆرمێکی تر بۆ پرۆژه‌که ، له لیستی Project دا Add Form هه‌ڵده‌بژێرین.
- بۆ زیادکردنی یه‌که‌ی پێوانه‌یی Module، له لیستی Project دا Add Module هه‌ڵده‌بژێرین.
ئاگادارکردنه‌وه
![]() |
- دۆزه‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌کان Project Explorer به‌کاردێت بۆ گواستنه‌وه له نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانی پرۆژه‌که‌دا.
- له ڤێرژنی VB 6.0دا چوار فایل کۆگه ده‌که‌ین، فایلی فۆرمی یه‌که‌م و دووه‌م ، یه‌که‌ی پێوانه و فایلی پرۆژه.
- بۆ ده‌ست پێکردنی پرۆژه‌که له فۆرمێکی دیاریکراودا (بۆ نمونه فۆرمی یه‌که‌م یان دووه‌م)، له لیستی Project دا Properties هه‌ڵده‌بژێرین، پاشان فۆرمی مه‌به‌ست هه‌ڵده‌بژێرین له به‌شی Startup Form.
![]() |
- سیفه‌ته‌کانی هه‌ردوو فۆرمه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه جێگیر ده‌که‌ین.
|
|
دیزاین
- سیفه‌تی (Border Style): به‌کاردێت بۆ دیاریکردنی شێوه‌ی چوارچێوه‌ی فۆرم. نرخی سه‌رتایی ئه‌م سیفه‌ته(Sizable)ه که ئه‌و توانایه به به‌کارهێنه‌ر ده‌دات بۆ گۆڕینی دووری فۆرمه‌که. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیفه‌ته‌که‌مان گۆڕی بۆ (Fixed) فۆرمه‌که ده‌بێت به فۆرمێک ، ناتوانرێت گۆڕانکاری له دووریه‌کانیدا بکرێت.
- دوو ئامراز له جۆری سندوقی نوسین (Text Box) له‌سه‌ر فۆرمی یه‌که‌م داده‌نێین، سیفه‌ته‌کانی به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه جێگیرده‌که‌ین.
|
|
دیزاین
- سفه‌تی (PassWord Char): به‌کاردێت بۆ پیشاندانی پیتێک یان هێمایه‌ک له جیاتی پیشاندانی ئه‌و پیتانه‌ی(نوسراوه)ی تێیدا ده‌نوسرێت(بۆ نمونه هێمایی *).
- دوو دوگمه‌ی فرمان له‌سه‌ر فۆرمی یه‌که‌م دروست ده‌که‌ین، سیفه‌ته‌کانی به‌م شێوه‌یه ده‌گۆڕین.
|
|
دیزاین
- سفه‌تی (Cancel): به‌کاردێت بۆ دیاری کردنی دوگمه‌یه‌ک به‌وه‌ی که دوگمه‌ی پاشگه‌زبونه‌وه‌یه(Cancel)، ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌درێت به کلیک له‌سه‌ر کردن یان به‌فشاردانی کلیلی Esc له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیل.
- سیفه‌تی (Default):به‌کاردێت بۆ دیاری کردنی دوگمه‌یه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر فۆرمه‌که به‌وه‌ی که دوگمه‌ی سه‌ره‌تایی‌یه، هه‌روه‌ها بۆ جێ‌به‌جێ‌کردنی کاری ئه‌م دوگمه‌یه له ڕێگه‌ی کلیک کردن له‌سه‌ری یان فشاردانی کلیلی Enter .
- دوو ئامرازی ناونیشان (Label) له‌سه‌ر فۆرمی یه‌که‌م دروست ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها سیفه‌تی (Text) هه‌ریه‌که‌یان ده‌گۆڕین بۆ ( "ناوی به‌کارهێنه‌ر"، "ووشه‌ی نهێنی").
- دوو سندوقی نوسین له‌سه‌ر فۆرمی دووه‌م دروست ده‌که‌ین. ناوه‌کانیان وه‌ک خۆی ده‌هێڵینه‌وه،واته (TextBox1,TextBox2).
- چوار ده‌گمه‌ی فه‌رمان له‌سه‌ر فۆرمی دووه‌م دروست ده‌که‌ین، سیفه‌تی هه‌ریه‌که‌یان ده‌گۆڕین بۆ (جێ‌گۆڕین) ، (کلیک) ، (ژماره کلیکه‌کان) و (من کێم).
- پرۆگرامی دوگمه‌ی (جێ‌گۆڕین) له‌سه‌ر فۆرمی دووه‌م:
بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ناو سندوقی نوسین، پێویسته له‌سه‌رمان جێگه‌یکی(جێگه‌یه‌ک بۆ کۆگه‌کردنێکی کاتی) کۆگه‌کردن به‌کار بهێنین بۆ‌دانانی ناوه‌ڕۆکی سندوقی یه‌که‌م تێیدا، پاشان دانانی ناوه‌ڕۆکی سندوقی دووه‌م له یه‌که‌مدا، پاشان دانانی ناوه‌ڕۆکی ناوه‌ندی کۆگه‌که له سندوقی دووه‌م دا.ئه‌م جێگه‌ی کۆگه‌یه ئه‌وه که پیده‌ڵین گۆڕاو Variable.
پرۆگرام
پرۆگرامی گۆڕاوه‌کان(Variable): پریتی‌یه له ناونانی ناوچه‌یه‌کی دیاری کراو له یاد(Memory) دا. ده‌توانین تێیدا بنوسین، هه‌روه‌ها بیخوێنینه‌وه.ده‌توانرێت پێناسه بکرێت وه‌کو گۆڕاوێکی ناوخۆیی، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:-
Dim VariableName [As Type]
له‌کاتێکدا (VariableName) بریتیه له ناوی گۆڕاوه‌که، (Type)یش بریتیه له جۆری گۆڕاوه‌که. له‌کاتی جێ‌به‌جێ‌کردنی پرۆژه‌که‌دا ده‌ست ده‌کات به گرتنی شوێنێکی گونجاو بۆ گۆڕاوه‌که له یاد(Memory)دا، پاشان نوسینه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه گیراوه پاش کۆتایی هاتنی جێبهجێکاریهکه، وه له گرنگترین جۆره‌کانی گۆڕاوه‌کان، ئه‌مانه‌ن:-
| Integer | ژماره‌ی ته‌واو |
| Long | ژماره‌ی ته‌واوی درێژ |
| Single | ژماره‌ی ده‌یی |
| Double | ژماره‌ی ده‌یی توانا جاران کراو |
| String | زنجیره‌ی نوسین |
بۆ نمونه، له‌م ڕاهێنانه‌دا دیاری ده‌که‌ین گۆڕاوه‌که‌مان (S) له جۆری زنجیره‌ی نوسین(String)ه بۆ کۆگه‌کردنی ناوه‌ڕۆکی سندوقی یه‌که‌م.
Dim S As String
له‌کاتێکدا "S" ئه‌و گۆڕاوه‌یه که ناوه‌ڕۆکی سندوقی یه‌که‌م کۆگه ده‌کات له له‌ناو خۆیدا.
کۆده جێ‌به‌جێ‌کاریه‌که‌ی دوگمه‌ی "جێگۆڕکێ" به‌م شێوه ده‌بێت:-
-
پرۆگرامی دوگمه‌ی (کلیک) له‌سه‌ر فۆرمی دووه‌م
له‌م ڕاهێنانه‌دا ئه‌وه‌ی داواده‌کرێت ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌یه که به‌کارهێنه‌ر کلیکی له‌سه‌ر کردووه، که‌واته پێویستمان به گۆڕاوێکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رجاره‌ی یه‌ک یه‌که‌ی (+1) بۆ زیاد بکه‌ین. له‌م کاته‌دا ناتونین فرمانی (Dim) به‌کاربهێنین بۆ پێناسه‌کردنی گۆڕاوه‌که له‌ناو خودی کۆد جێ‌به‌جێکاریه‌که‌دا، چونکه به کۆتایی هاتنی کۆده جێبهجێکاریهکه به‌هایی گۆڕاوه‌که ده‌فه‌وتێت. به‌م شێوه‌یه ناتوانین ده‌ست بگه‌نینه ئه‌و گۆڕاوه‌ی بۆ دوگمه‌ی (ژماره‌ی کلیکه‌کان) پێویستمانه.
له ڕاستیدا له‌م باره‌دا پێویستیمان به گۆڕاویکی گشتی‌یه له‌سه‌ر ئاستی فۆرم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی کردنه‌وه‌ی فۆرمه‌که دروست بێت تا داخستنی فۆرمه‌که کۆتایی پبێت (بمرێت). هه‌روها له هه‌موو کۆده جێ‌به‌جێکاریه‌کان به‌شداری بکات(بتوانرێت به‌کاربهێنرێت).
پرۆگرام
پێناسه‌ی گۆڕاوی گشتی: بۆ پێناسه‌کردنی گۆڕاوێکی گشتی بۆ فۆرمێک، پێویسته ڕسته‌ی فرمانی (Dim) بۆ گۆڕاوه‌که له به‌شی پێناسین (Declaration) دابنرێت، ئه‌م به‌شه ده‌که‌وێته سه‌رووی په‌ڕه‌ی کۆد نوسینی فۆرم.
له نموه‌نه‌که‌ماندا پێناسه‌ی گۆڕاوی (n) ده‌که‌ین له به‌شی پێناسه گشتیه‌کانی فۆرمه‌که بۆ فۆرمی دووه‌م.
Dim n As Integer
![]() |
-
ئه‌م کۆده جێ‌به‌جێکاریه ده‌نوسین له دوگمه‌ی "کلیک" دا.
-
پرۆگرامی دوگمه‌ی (ژماره‌ی کلیکه‌کان)
ئامانجی جێ‌به‌جێ‌کردنی ئه‌م دوگمه‌یه بۆ نیشاندانی به‌ها ئه‌و گۆڕاوه گشتی‌یه که له دوگمه‌ی "کلیک" ئاماژه‌مان پێدا. سندوقی نامه به‌کاردێنین بۆ پیشاندانی نرخی گۆڕاوه‌که.
-
پرۆگرامی دوگمه‌ی (چونه‌ژوور)له‌سه‌رفرمی یه‌که‌م
ده‌مانه‌وێت له‌م دوگمه‌یه کۆدێک جێ‌به‌جێ بکه‌ین بۆ دیاری کردنی ئه‌وه‌ی که ووشه نهێنی نوسراو له سندوقی دیاریکراو دروسته، هه‌روها ته‌نها سێ جاران موڵه‌ت ده‌دات به به‌کارهێنه‌ر بۆ هه‌وڵدان له داخلکردنی ووشه‌ی نهێنی دروست، له‌به‌رئه‌وه پێویستیمان به چه‌ند جار هه و‌ڵدان بۆ چوونه‌ژووره‌وه هه‌یه(ده‌کاته ژماره‌ی جاری کلیک له‌سه‌ر دگمه‌ی "چونه‌ژوور"). ده‌توانین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گۆڕاوێکی گشتی له‌سه‌ر ئاستی فۆرمی یه‌که‌م پێناسه بکه‌ین، وه‌کو له پێش‌و له دوگمه‌ی "کلیک" کردمان.به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕاوه له هیچ کۆدێکی‌تر به‌کارناهنین(به پێچه‌وانه‌ی دوگمه‌ی "ژماره‌ی کلیکه‌کان"). بۆیه ده‌توانین به شێوازێکی تر، ڕسته‌ی فرمانی (Static) به‌کاربهێنین بۆ جێ‌به‌جێ کاری دوگمه‌ی "چوونه‌ژوور". ئه‌مه‌ش گۆڕاوێکی ناوخۆیی‌یه بۆ کاره جێبهجێکاریهکه، پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی ده‌کات له بانگهێشتێکه‌وه به بانگهێشتێکی‌تر.
پرۆگرام
گۆڕاوێک پێناسه کرابێت به به‌کارهێنانی فرمانی (Static) له جێ‌به‌جێکاریه‌که‌دا، پارێزگاری له به‌هاکه‌ی(نرخه‌که‌ی) ده‌کات له بانگهێشتێکه‌وه بۆ بانگهێشتێکی‌تر.
بۆ پیشاندانی فۆرمێک به به‌کاهێنانی شێوازی "Show" و شاردنه‌وه‌ی به به‌کارهێنانی ڕێگه‌ی "Hide". بۆ نمونه ئه‌م رسته فرمانییه بۆ پیشاندانی فۆرمی "FrmVar"
FrmVar.Show
ده‌توانین زاراوه‌ی "Me" به‌کاربهێنین له جیاتی ناوی فۆرم بۆ فۆرمی چالاک، بۆ نمونه:
Me.Hide
ده‌بێته‌هۆی شاردنه‌وه‌ی فۆرمی چالاک له‌کاتی جێ‌به‌جێ کردنیدا.
شێوازی "Select" به‌کاردێت بۆ دیاریکردن "Select"ئامرازی سندوقی نوسین.
TxtPassword.Select
ده‌بێته هۆی دیاری"select"کردنی ئامرازی سندوقی نوسینی (TxtPassword).
فرمانی (SendKey) به‌کاردێت بۆ ناردنی کۆمه‌ڵه کلیلێک بۆ په‌نجه‌ره‌ی چالاك، وه‌کو هه‌مان ئه‌وه‌ئ که فشاری ده‌ده‌ین له به‌کارهێنانی ته‌خته‌کلیل.
SendKeys "{Home}+{End}"
وه‌کو ئه‌وه وایه په‌نجه له‌سه‌ر کلیلی "Home" فشار بده‌ین،پاشان په‌نجه له‌سه‌ر کلیلی "Shift" له‌گه‌ڵ "End" به‌یه‌که‌وه فشارنده‌ین(ئه‌بێته هۆی دیاریکردنی نوسراوی سندوقی نوسین).
کۆدی جێ‌به‌جێکاری دوگمه‌ی "چوونه‌ژوو" به‌م شێوه‌یه:-
-
پرۆگرامی دوگمه‌ی "پاشگه‌زبونه‌وه"
-
پرۆگرامی دوگمه‌ی "من کێم" له‌سه‌ر فۆرمی دووه‌م
ده‌مانه‌وێت کاتێک له‌سه‌ر دوگمه‌ی "من کێم" کلیک بکه‌ین، ناوی به‌کارهێنه‌ری داخل کراو له فۆرمی یه‌که‌م پیشان بدات. له‌م کاته‌دا پێویستیمان به گۆڕاوێکی گشتی له ئاستی پرۆژه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕاوه‌که به‌شداری بکات له ته‌واوی فۆرمه‌کانی پرۆژه‌که‌دا. ناوی به‌کارهێنه‌ر کۆگه ده‌کات له‌کاتی جێ‌به‌جێ‌کردنی دوگمه‌ی "چوونه‌ژوور" له فۆرمی یه‌که‌م. پاشان ناوه‌ڕۆکی گۆڕاوه‌که پیشان ده‌درێت له ڕێگه‌ی دوگمه‌ی "من کێم" له فۆرمی دووه‌م.
پرۆگرام
بۆ پێناسه‌کردنی گۆڕاوێک له‌سه‌ر ئاستی گشتی پرۆژه‌که، پیویست ده‌کات له یه‌که‌ی پێوانه‌یی "Module" گۆڕاوه‌که پیناسه‌ی بکه‌ین، به به‌کارهێنانی فرمانی "Public"
به‌م شێوه‌ش ته‌نها ئه‌م کۆده جێ‌به‌جێکاریه له دوگمه‌ی "من کێم" ده‌نوسین:-
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆ پیشاندانی سندوقی نامه‌یه‌ك، که نوسراوی ناوه‌ڕۆکی گۆڕاوی "Username" تێدایه.






