ڤیژوه‌ڵ به‌یسك بۆ كورد
زمانی پرۆگرام سازی-ڤیژوه‌ڵ به‌یسك
|
|||||||||||||||||||||||||||
|
نوشته شده در تاريخ Wed 30 Jan 2008 توسط برهان
|
پرۆژه‌ی یه‌که‌م : بنه‌مایی VB له‌م پرۆژه‌یه‌د ئه‌وه‌ی فێری ده‌بین :- ü کار له‌گه‌ڵ ئامرازه‌کانی § فۆرم (Form) § سندوقی نووسین(Text Box) § سندوقی ناونیشان(Label) § دوگمه (Button) ü کۆد نوسین بۆ سیفاتی ئامرازه‌کان ü هاوکێشه‌ی Val ü کرداره بیرکاریه‌کان ü شێوه‌یه‌کی ڕسته‌ی مه‌رجیIf
ئامانجی پرۆژه‌که :- له‌م پرۆژه‌یه‌دا ژمێریارێکی ساده دروست ده‌که‌ین، هه‌ندێ کرداری بیرکاری له‌سه‌ر دوو ژماره ئه‌نجام ئه‌دات. له‌کاتی جێ‌به‌جێ‌کردنی پرۆژه‌که، ئه‌م ڕووکاره دیار ده‌که‌وێت.
v به‌کارهێنانی Ø به‌کارهێنه‌ر ژماره‌ی یه‌که‌م له سندوقی یه‌که‌م ده‌نووسێت، ژماره‌ی دووه‌م له سندوقی دووه‌م ده‌نووسێت.پاشان کلیک له‌سه‌ر یه‌کێک له دوگمه‌ی کرداره بیرکاریه‌کان ده‌کات. ئه‌نجامی کرداره‌که له سندقی سێیه‌م ده‌رده‌که‌وێت. Ø به کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Clear) ژماری ناو سندقی نووسینه‌کان ده‌سڕێته‌وه. تێبینی ده‌که‌ین پیتی (C) هێڵی به‌ژێردا هاتوه، واته ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ته‌خته‌کلیل (Alt+C) داگرین له‌جیاتی کلیک کردن له‌سه‌ر دوگمه‌که. Ø کلیک له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Exit) ده‌که‌ین بۆ ده‌رچون له پرۆژه‌که. ادامه مطلب... نوشته شده در تاريخ Sat 26 Jan 2008 توسط برهان
|
پرۆژه‌ی دووهمڕستهی مه‌رجی ( به‌رنامه‌ی گۆڕینی دراو) ئه‌وه‌ی له‌م پرۆژه‌یه‌دا فێری ده‌بین: ü كاركردن له له‌گه‌ڵ ئامرازی كۆنترۆڵ o فۆرم(Form) o سندوقی نوسین(Text Box) o ناونیشان(Label) o دوگمه(Button) o سندوقی گروپ لیست(Combo Box) o وێنه(Picture Box) ü شێوه‌ی گشتی ڕسته‌ی مه‌رجیIf ü شێوه‌ی گشتی ڕسته‌ی مه‌رجی Select Case ئامانجی پرۆژه‌كه:- له‌م پرۆژه‌یه‌دا ڕووكارێك ده‌كه‌ین،بۆ گۆڕینی دراوی چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراو بۆ دۆلار. له‌كاتی جێ‌به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌دا،ئه‌م ڕووكاره ده‌رده‌كه‌وێت.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی:- به‌كارهێنه‌ر بڕی پاره‌ی دیاریكراو له‌سندوقی نوسینی یه‌كه‌م ده‌نوسێت.پاشان وڵاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت له سندوقی گروپ لیست. له‌كاتێك كلیك له‌سه‌ر دوگمه‌ی (بڕی دۆلار) ده‌كات. بڕی پاره به دۆلار له سندوقی نوسینی دووه‌م ده‌رده‌كه‌وێت،هه‌روه‌ها هێمایی پاره‌ی وڵاته‌كه له ته‌نیشت سندوقی نوسینی یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ نیشاندانی ئاڵایی وڵاته‌كه له لایی چه‌پی سندوقی گروپ لیست. قۆناغه‌كانی دروستكردن: 1. پرۆژیه‌كی نوێ له جۆری (Windows Apllication) دروست ده‌كه‌ین. 2. دانانی خاسیه‌تی فۆرم به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
3. دروستكردنی دوو سندوقی نوسین، خاسیه‌ته‌كانی به‌م جۆره ده‌گۆڕین.
4. چوار ئامرازی ناونیشان دروست ده‌كه‌ین، خاسیه‌تی ی هه‌موویان ده‌گۆڕین بۆ ( بڕی پارە، وڵات، ئه‌نجام ، $.) ادامه مطلب... |
|||||||||||||||||||||||||||