ڤیژوه‌ڵ به‌یسك بۆ كورد
زمانی پرۆگرام سازی-ڤیژوه‌ڵ به‌یسك
|
|
|
نوشته شده در تاريخ Sat 27 Oct 2007 توسط برهان
|
میوانانی خۆشه‌ویست سڵاو ...
به یارمه‌تی خودا، ئه‌مه‌وێت له‌م وانه‌یه‌دا هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک 2005 باس بکه‌م، به‌و هیوایه‌ی جێی سودی هه‌موو لایه‌ک بێت. پێشه‌کی به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک یه‌کیکه له به‌رنامه ناوداره‌کانی پرۆگرامسازی. که کومپانیایی مایکروسوفت به‌رهه‌می ده‌هێنێت، تا ئێستایش چه‌ند ڤێرژنی لێ به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین،ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک ساده‌ترین و به‌تواناترین به‌رنامه‌ی پرۆگرمسازیه. هه‌ر بۆیه له هه‌موو جیهاندا هه‌وادارانی بێ شوماری هه‌یه. هیوادارم ئێوه‌ش ببه به‌کارهێنه‌ری شاره‌زاو لێ‌هاتوی به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ڵ به‌یسک(انشاء الله). نوشته شده در تاريخ Wed 24 Oct 2007 توسط برهان
|
چونه ناو به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک 2005
به به‌راوردکردنی ڤیژوه‌ل به‌یسک (8.0) 2005 له‌گه‌ڵ ڤیژوه‌ڵ به‌یسک (6.0) ، ده‌بینین گۆڕانکاریه‌کی زۆر کراوه له رووکاری به‌رنامه‌که. پێش ئه‌وه‌ی باس له چونه ناو به‌رنامه‌که بکه‌ین، پێویسته ئاماژه به‌وه‌بده‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک به‌ته‌نها، یان ڤیژوه‌ل ستودیۆ دابه‌زێنین، دوو شێواز له ڕووکار‌ی چونه ژووره‌وه هه‌یه. 1) ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک به‌ته‌نها دابه‌زێنرێت، ئه‌وا له کاتی کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که،ئه‌م په‌نجه‌ره ده‌کرێته‌وه. دابه‌شکراوه بۆ سێ چوارچێوه(به‌ش).
ادامه مطلب... نوشته شده در تاريخ Wed 24 Oct 2007 توسط برهان
|
ڕووکار‌ی به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک
به‌رنامه‌ی ڤیژوه‌ل به‌یسک پێک دێت له کۆمه‌ڵێک په‌نجه‌ره و لیست ، وه‌ک :- 1) لیستی مین‌و Menu Tool Bar………………….. 2) لیستن ستاندارStandard Tool Bar……………. 3) لیستن ئامرازه‌کانTool Box……………………. 4) لیستی سیفه‌ته‌کانProperties Window………… 5) په‌نجه‌ره‌ی دۆزه‌ره‌وه‌کان Explorer Windows..… 6) په‌نجه‌ره‌کانی ترOther Windows….….……….1) لیستی مین‌و:- پێکهاتوه له کۆمه‌ڵێک مین‌و ، وه‌ک (File ,Edit ,View, Project , Build, Data ,Debug ,Tool , Format).
ادامه مطلب... نوشته شده در تاريخ Tue 23 Oct 2007 توسط برهان
|
چۆنيه‌تی كاركردن له ناو به‌رنامه‌كه‌دا
1. دانانی ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵ له‌سه‌ر فۆرم:- له‌رێگه‌ی بۆكسی ئامرازه‌كان، ئامرازی مه‌به‌ست دياری ده‌كه‌ين، پاشان كێرسه‌ری ماوسه‌كه‌مان له‌سه‌ر فۆرمه‌كه كليكی چه‌پ ده‌گرين و ڕايده‌كێشين، واته به شێوه‌ی (Drag & Drop)، يان به دوو جار كليك ئامرازه‌كه له لای چه‌پی به‌شی سه‌ره‌وه ، یان له ته‌نیشت ئامرازه‌که‌ی پێشودا له فۆمه‌نه‌ماندا دروست ده‌بێت. پاشان ده‌توانين بيگوێزينه‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست.
ادامه مطلب... نوشته شده در تاريخ Tue 23 Oct 2007 توسط برهان
|
شێوازی كۆد نوسين:-
کۆد ده‌نوسرێت بۆ هه‌موو ئامراز و فۆرمه‌کان.ئه‌م کۆدانه له‌کاتی ئیش پێ کردنی پرۆژه‌که‌دا کاریگه‌ری ده‌رده‌که‌وێت. شێوازی نوسینی کۆد بۆ ئامرازه‌کانی کۆنترۆڵ(Control Tools).به‌م شێوه‌یه:- به دووجار کلیک له‌سه‌ر هه‌ر ئامرازێک په‌نجه‌ره‌ی کۆد ده‌کرێته‌وه، ده‌چێته ناو کۆدی ئه‌و ئامرازه‌وه،ئه‌م شێوه گشتیه ده‌رده‌که‌وێت:-
ادامه مطلب... |
|